تره‌مپ له‌ ناتانیاهۆ توڕه‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند “لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت، پەیامێکی بە وشەی توند ئاراستەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و ناڕەزایی خۆی دەربڕی کە ئەو هێرشە ئەوەندە نزیکە لە واژۆکردنی رێککەوتننامەیەک کە چاوەڕوان دەکرا لەگەڵ ئێران ئەنجامدرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “هەڵوێستی خۆی بۆ نەتانیاهۆ روون کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە بڕیارەکە رەچاوکردنی تەواوەتی دەرئەنجامەکانی نیشانداوە”.

ترامپ ئاشکرای کرد “تەنیا نزیکەی کاتژمێرێک پێش واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران کە بڕیارە لەسەر ئەو هێرشە ئاگادار بکرێتەوە و دەڵێت تەلەفۆنیان بۆ کردم و پێیان وتم کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بەیروت، باوەڕیشم نەدەکرد ئەوە رووبدات”.

سەرەڕای ئەمەش، سەرۆکی ئەمه‌ریکا باوەڕی خۆی دەربڕی کە هێشتا دەتوانرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت، سەرەڕای دواکەوتنی بەهۆی هێرشەکەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی 12ی ئیسرائیل، ترەمپ زیادی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە رازی نییە و رایگەیاند، کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی توڕەی کردووە، بەتایبەتی کە تەنها پێش گەیشتن بە رێککەوتنێک هات کە بە گرنگ وەسفی کرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان