مەودا میدیا-
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا، بابەتێكی لە رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بە ناونیشانی “ترەمپ جارێكی دیكە نیشانی دەدات كە دۆستی بەریتانیا نییە” بڵاوكردەوە.
بۆڵتۆن دەڵێت “لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داهاتووی ئێرلەندای باكوور نە پێویست بوون و نە گونجاو بوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “قسەی نائاسایی ترەمپ سەبارەت بە ئێرلەندای باكوور لەگەڵ سیاسەتی رابردوو و ئێستای ئەمەریكادا ناتەبا بوو، بێگومان بەو پێیەی سەرۆكە، رەنگە ئێستا ئەمە بووبێتە سیاسەتی رەسمی لە لەندەن، دبلن، واشنتۆن و زۆرێك لە پایتەختەكانی دیكە، پرسیارە سەرەكییەكان ئەوەیە، كە بۆچی ئەو قسانەی كردووە و لێدوانەكانی چ كاریگەرییەكی دەبێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژی یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ، پشتیوانی خۆی بۆ جیابوونەوەی ئێرلەندای باكوور لە شانشینی یەكگرتوو و یەكگرتن لەگەڵ كۆماری ئێرلەندا دووپاتكردەوە و وتی”پێم خۆشە ئێرلەندایەكی یەكگرتوو ببینم”.
ئ پ