مهودا میدیا-
بهڕێوبهرایهتیی حهج و عومرهى ههرێمى كوردستان، دواى تهواوبوونى وهرزى حهجى ئهمساڵ، كاتى دهستپێكردنهوهى عومرهى راگهیاند.
کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومڕە ڕاگەیندرا
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومڕە رادەگەینێت کە لەمڕۆوە رێکەوتی ١/٦/٢٠٢٦ ئەو کۆمپانیانەی کە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە و لە وەرزی عومرەی ٢٠٢٥ گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەدا کردووە ئەوا ماوەکە درێژ دەکرێتەوە و دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکان گەشتەکانیان ڕێک بخەن تاوەکوو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و رێککارەکان ڕێکدەخرێتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەروەها ڕایدەگەیەنێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و زووتر دەستپێکردنی وەرزی عومڕە و چوونی عومڕەکاران ئەو بڕیارە دەرچووە تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ڕێککارەکان و ڕێنماییەکاندا دەکرێت کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراو ئەوانە گرێبەستیان کردووە دەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.
ع