مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ بەنزینی پاڵپشتیكراو بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێك بگاتە گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیانیش دەڵێت”رۆژانە پێویستیان بە 200 هەزار لیتر بەنزین هەیە”.
یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” بەپێی ئەو بەشەی كە بۆیان دیاری كراوە رۆژانە دوو تانكەر بەنزینی حكومی كە دەەكاتە 72 هەزار لیتر، لە بەنزینخانەكانی سنورەكە بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێك دابەش دەكرێت”.
وتیشی”بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 200 هەزار لیتر بەنزین هەیە بۆ ئەوەی پێداویستی دانیشتووانی سنورەكە پڕ بكاتەوە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە هێشتا بەنزینە پاڵپشتیكراوەكە نەگەیشتووەتە سنوری گەرمیان، بەڵام بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگاتە بەنزینخانەكانی سنورەكە و دەست بە دابەشكردنی بكرێت”.
ئ پ