مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئەگەری هەیە هێرش بكەنە سەر ئێران، ئەگەری ئەوەش هەیە بتوانن لەگەڵ ئەو وڵاتە بگەنە رێککەوتنێکی گەورە و باش.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەنەوە، بەڵام کاتی ئەنجامدانی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئاشکرا ناکات، دڵنیایە ئێران بە رێککەوتن رازی دەبێت یان نا، بەڵام لە هەردوو سیناریۆکەدا سەردەكەون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر مامەڵەی لەگەڵ ئێران کردووە، رەنگە ناچار بێت کارەکە تەواو بکات، یان رەنگە لەگەڵ ئێرانییەکان بگەنە رێککەوتن”.
لای خۆیەوە كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە “ئێران لە رێگەی پاکستانەوە پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە ئەمەریکا کردووەبۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی”.
ب ح