سروە محەمەد: نرخی سووتەمەنی لەسەر هاوڵاتییان گران نەکراوە

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد بڕیاری زیادکردنی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە پەیوەندیی بە هاوڵاتییانەوە نییە.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “بڕیارەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ بەرزکردنەوەی نرخ تایبەتە بە پێدانی سووتەمەنی بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت بۆ لەمەودوا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە (750 دینار)، موحەسەن بە (هەزار دینار)، سوپەر بە (هەزار و 250 دینار) و نەوتی سپیش بە ( هەزار دینار) بە کەرتی تایبەت دەدرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردسیان وا بڵاوکرایەوە کە حکومەتی عیراق نرخی بەنزین و سووتەمەنی بەرزکردووەتەوە و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵی لە (450 دینار)ەوە بۆ (750 دینار) لەسەر هاوڵاتییان گرانکردووە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان