مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بەرێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار، ئاشکرایکرد بۆ ئەمساڵ بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بە پلانێکی تۆکمە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەبرێت.
ستار مەحمود ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “هاتوچۆی هەڵەبجە پلانێکی تۆکمە جێبەجێ دەکات، لەگەڵ کۆمپانیایەکی گواستنەوە هماهەنگی کراوە بۆ گواستنەوەی سەردانیکەران بە پاس لە دەروازەی شارەوە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵخی لە شارەکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ لە قۆناغی کۆتاییدان و بڕیارە لە 28ی تشرینی یەکەم دەستێبکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت، کە تێیدا 552 کەس بەرهەمەکانیان لە کەپرەکاندا نمایش دەکەن”.
ب ح