مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد سبەینێ بەگشتیی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ ئەبێت و کەش جێگیر ئەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری بەرز و تەنک.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانی باکووری سعودیە و ناوچەکانی رۆژئاوای عیراق ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە باران هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ جێگیر ئەبن و خێرایی با لەسەرخۆ (5 بۆ 15کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی با باکووری رۆژهەڵات”.
ب ح