ئەمڕۆ خۆتۆماركردن بۆ پرۆسەی حەج كارا دەبێت

ئەمڕۆ خۆتۆماركردن بۆ پرۆسەی حەج كارا دەبێت

مەودا میدیا-
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە بەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، وریا بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم بە وەكالەت رایگەیاند”لە ئەمڕۆوە سیستەمی ناونوسین و خۆتۆماركردن بۆ پرۆسەی حەج كارا دەبێت و هاوڵاتییان بەبێ‌ جیاوازی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن”.

وتیشی” خۆتۆماركردن بۆ ئەمساڵی پرۆسەی حەج بە خۆرایی دەبێت و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت لە بری خۆتۆماركردن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” هەركەسێك بیەوێت خۆی تۆمار بكات بۆ پرۆسەی حەج پێویستە تەمەنی 25 ساڵ و زیاتر بێت”.

باسى لەوەشكرد” پرۆسەكە لەمڕۆ كاتژمێر 12ی نیوەڕۆوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت، دواكاتیش رۆژی 5 ی مانگی هەشت كاتژمێر 12 ی شەو دەبێت”.

بۆ خۆتۆماركردن دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن

.https://hajj.digital.gov.krd/

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان