مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دەداتە ئەو قوتابخانانەی پرۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن بە مەرجێک 4ـی ئایار دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکان بێت.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند “وەزارەتی پەروەردە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا ساڵنامەی هەموارکراوی خۆی بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێنێت، هەروەها داوا لەو قوتابخانانە دەکات کە تاقیکردنەوەی 20 نمرەییان نەکردووە، کاتیان ماوە و ئێستا دەتوانن بیکەن”.
وتیشى “بۆ پۆلى 12ه‌كان دەسەڵات دەدرێتە ئەو قوتابخانانەی کە پرۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن، بەو مەرجەی 4ی ئایار دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکان بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “قوتابیانی پۆلی 12ه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، لەنێوان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و تاقیکردنەوەی وەزاری، 40 رۆژیان بۆ خوێندن دەبێت و وەک هەموو ساڵێک دەبێت و پێویست بە دوو دڵی ناکات به‌ڵام پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 کەم ناکرێتەوە”.
هه‌ورامان جه‌عفه‌ر، مامۆستا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌یی به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌روه‌ها بۆ كاتى تاقیكردنه‌وه‌كانى وزاریی خوێندكاران كاتى ته‌واویان پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى بخوێنن كه ماوه‌كه‌ى 40 رۆژه”.
وتیشى “له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و خوێندنى ئۆنلاینه گرفتى دروستكرد، به‌ڵام چونكه درێژه‌ى نه‌كێشا، هه‌وڵده‌درێت به‌خێرایی وانه‌كان بخوێندرێن”.
ع