مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی قیستی خوێندن لە خوێندکاران، هۆشداریی دەداتە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان لە هەرێم.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند “نابێت زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان پێش راگەیاندنى ناوى وەرگیراوان قیستى کرێى خوێندن لە خوێندکاران وەربگرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پااڵپشت بە مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) بە ژمارە (15900) لە (2026/9/16)، ئاگادارى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەکەنەوە کە پابەندبن بە مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانیان”.
ب ح