مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاشکرایکرد یاسای چوارچێوە نابێتەهۆی دەرکردنی لێبوردنی گشتیی لە تورکیا بەڵام پەسەندکردنی یاساکە دەرگای سەردەمی خوشک و برایەتی لە تورکیا دەکرێتەوە.
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند “سەردەمێکی نوێی خوشک و برایەتی دەستپێدەکات، هیواخوزن بە رێککەوتنی هەموو پارتەکان پرۆسەی هەموارکردنەوەی یاسایی بگەیەننە ئەنجام و چیتر دەنگی چەک و بۆمب لە چیا و دەشتەکانی ئەم وڵاتە نەبیسترێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چارەسەری پرسی کورد گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بەڵام بەم یاسایە هەرگیز لێبوردنی گشتیی لە تورکیا دەرناکرێت، یاساکە دوای دڵنیابوونەوە لە هەڵوەشاندنەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە سەردەمی نوێی تورکیادا جێی چەک نابێتەوە، جێی شەڕ نابێتەوە، جێگەی دووبەرەکی نابێتەوە، ب هیچ شێوەیەک جێگەی تۆ تورکیت، من کوردم نابێتەوە، جێگەی تۆ عەلەویت و من سونیم نابێتەوە”.
ب ح