دوای تەنها چەند كاتژمێرێك بكوژێك دەستگیر كرا

مەودا میدیا-
لیوا سەعد مەعن، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند” بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بكوژی ئەفسەر و پۆلیسەكەی ناحیەی دۆرەیان دەستگیر كردووە”.

بەپێی راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق” شانەی فالكۆنەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، دوای هەوڵە تەكنیكی و مەیدانییەكان، توانیویانە بكوژی عەمید و مفەوەزەكەی پۆلیس لە رووداوەكەی ناحیەی دۆرە دەستگیر دەكەن”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ وەزارەتی ناوخۆی عیراق كوژرانی عەمیدێك و ئەندامێكی پۆلیسی كەرخی بەغدا و برینداربوونی چوار ئەندامی دیكەی پۆلیسی فیدراڵی و فەرماندەكانی پۆلیسی كەرخی بەغدای لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی خۆیان راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا كە هێزێكی بەپەلەی ئەركی ئەمنی و هەواڵگری پێكدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان