مەودا میدیا-
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد هیچ قەیرانێک لە نێوان بەغدا و هەرێمدا بوونی نییە، بەڵکو پێویستییەک هەیە بە گەڕانەوە بۆ دەستوور و پابەندبوون بەوەی کە تێیدا هاتووە.
نوری مالیکی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند “هاوبەشێتی واتە سامانەکانی وڵات موڵکی هەموو گەلی عیراقە، ئەمەش ئەو بنەمایەیە کە لە نووسینی دەستووردا پشتی پێبەستراوە و ناكرێت سەقامگیریی بەشێکی وڵات لەسەر حیسابی بێبەشکردنی بەشێکی تر بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ کەسێک یەک پیتیش نادات یان وەرناگرێت لە دەرەوەی ئەوەی دەستوور دیاریکردووە، هەر کەسێکیش پابەند نەبێت، هیچ ئاسانكارییەك لەلایەن حکومەت یان هێزە سیاسییەکانەوە بەدیناکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیچ کەسێک فەزڵی بەسەر ئەوی تردا نییە لەوەی پێشکەشى دەکات، عیراق دۆسییەی چەک و کۆکردنەوەی تێدەپەڕێنێت، هەروەک چۆن دادگا رووبەڕووی دۆسییەکانی دزی بووەوە”.
ب ح