مهودا میدیا-
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “ئێران کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا لەدەستداوە، ئابووری ئێران لە داڕمانی تەواودایە”.
باسى لهوهشكرد “ئەو بڕە نەوتەی ئێستا دەڕژێت نزیکەی یەکسانە بەو نەوتەی کە پێش دەستپێکردنی ئەم ململانێیە دەڕژا، هەر بۆیەش، کۆنترۆڵی تەواویان لەدەستداوە”.
پێشتریش رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە دوایین لێدوانی خۆیدا سەبارەت بە سەرکردایەتیی ئێران رایگەیاند “گەورەترین کێشەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران ئەوەیە کەس نازانێت کێ وڵات بەڕێوەدەبات”.
بهپێى قسهى ترهمپ، ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و ئابوورییەکەی بەرەو داڕمان دەچێت دوای ئەوەی هەڵاوسان لە سەدا 300ى تێپەڕاند.
ئەم وتانەی ترهمپ دوای رۆژێک هات لە دەربڕینی ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ تاران. رۆژی دووشەممە کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئامادهیه بۆ دانووستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران، لە وەڵامدا وتی “هەمیشە”.
ع