مەودا میدیا-
مسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، رایگەیاند” باشتر وایە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ وڵاتەكەی لەسەر بنەمای لۆژیكی گفتوگۆ مامەڵە بكات نەك پەنابردن بۆ هێز”.
پزیشكیان جەختی لەوەش كردەوە” تاران سەری بۆ فشارەكانی ئەمەریكا نەوی ناكات و بەكارهێنانی هێز چۆكی پێدانادات”.
دووپاتیشی كردەوە “سزاكانی ئەمەریكا كێشەی بۆ وڵاتەكەی و جیهانیش دروستكردووە و بەردەوامبوونیان بەو شێوەیەی ئێستا بارودۆخەكە خراپتر دەكات”.
وتیشی “ئەم سزایانەی ئەمەریكا سنوورەكانی مرۆڤایەتی تێپەڕاندووە و هیچ بیانوویەكیش نییە بۆ هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە”.
جەختی لەوەش كردەوە “تاران سەری بۆ هێز نەوی ناكات و هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ دەبێت، سەرەڕای ئەوەی لایەنی بەرامبەر پێیوایە دەتوانێت ناچاری بكات خۆبەدەستەوە بدات، بەڵام ئەوە تەنها خەیاڵێكە كە خۆیانیان پێ فریو داوە”.
ئ پ