مهودا میدیا-
سزای سێدارە بهسهر دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی رامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور، خەڵکی نەغەدەى رۆژههڵاتى ئێران جێبهجێ كرا.
بهپێى ئهو زانیارییانهى رێكخراوى ههنگاوى مافى مرۆڤ بڵاویكردووهتهوه “ئهو دوو كورده پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بە شێوەیەکی نهێنی جێبەجێ کرا”.
باس لهوهشكراوه “ئهو دوو كهسه به شێوەیەکی نهێنیی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان یان مافی ئەنجامدانی دوایین چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە له سێداره دراون”.
هاوكات لەگەڵ جێبەجێکردنی سزاکە، ناوەندی راگەیاندنی دەزگای دادوەریی ئێران (ئاژانسی هەواڵی میزان) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، لەسێدارەدانی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردەی پشتڕاست کردەوە و تۆمەتەکانی ئەوانی بە “ئەندامەتی لە گرووپە تیرۆریستییە جیایی خوازەکان، ڕاپەڕینی چەکداری و هەوڵدان بۆ تێرۆر” راگەیاندووە”.
ع