مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی ئاشکرایکرد بەپێی نەریتی کوردی سبەینێ 21ی ئەیلول یەکەم رۆژی وەرزی پایزە، هەروەها کۆتا رۆژی پایز 20ی کانوونی یەکەمە و درێژی وەرزی پایز نزیکەی 90 رۆژ دەبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی و گەردوونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان یەکەم رۆژی پایز لە (23ی ئەیلولی 2026) کاتژمێر (03:05)ی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستانە و کۆتایی پایز بەپێی فەلەکی (21ی کانوونی یەکەمی 2026) کاتژمێر 23:50ی شەوە و درێژی پایز دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان وەرزی پایز (89 رۆژ و 20 کاتژمێر و 45 خولەک) دەخایەنێت کە لەم وەرزەدا پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارستە هەوای فێنک و وەرزی بارانبارین دەستپێدەکات”.
ب ح