باراک: زۆر کات لە عیراق میوانێکى خراپ بووین

مەودا میدیا-

نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا و عیراق ئاشکرایکرد لە سەرەتاوە هەڵوێستیان روونبووە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عیراق دەکشێتەوە، چونکە وەک میوان لەوێ بوون، بەڵام وەک هاوبەشێکی بەردەوام دەمێنینەوە و ئەو وڵاتە جێناهێڵین.

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا و عیراق رایگەیاند “واشنتۆن دەیەوێت پەند لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرێت، دان بنێت بە گرنگیی سەروەریی یاسا و دیموکراسیدا، دەبێت پێداچوونەوە بکەن لەوەی لە ماوەی 23 ساڵی رابردوودا لە عیراق ئەنجامیانداوە، ئەوان میوان بوون، بەڵام لە زۆر کاتدا میوانێکی خراپ بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق کلیلی ئەفسووناوییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە هەرێمییەکان و بەڕێوەبردنی دیالۆگ لەگەڵ ئێراندا، بۆیە واشنتۆن بەغدا هاندەدات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی و ئاینییەکانی لەگەڵ تاراندا لەبری گرتنەبەری هەڵوێستی دووژمنکارانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا بۆ هەمیشە نامێنێتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاسایش و سەقامگیری دەستەبەر بکات، بەڵکو هەوڵدەدات بۆ پشتیوانیکردنی یەکپارچەیی عیراق و سەقامگیرییەکەی و سەروەریی یاسا، تاوەکو خۆی پاراستنی خۆی لە ئەستۆ بگرێت لە سایەی ناوچەیەکدا، کە بەردەوام گۆڕانکاریی بەخۆیەوە دەبینێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان