وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی بۆ بودجەی ساڵی 2027ی عیراق دەکات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر ۆاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم و بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027ی حکومەتی فیدراڵی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا.

باس له‌وه‌كراوه‌ “رۆژی یەکشەممە، بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی دکتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانان و کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆ كرا لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و دواین داتاکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، بڕیاردرا لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان ئەنجام بدرێت تاكو بتوانرێت خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو لەبودجەی عیراق جێ بکرێتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان