سبه‌ینێ شه‌پۆلێكى ترى باران بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

شارەزایەکی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، شەپۆلێکی باران و تەرزە بەڕێوەیە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بڕی بارانبارینی پێشبینی کراو لە هەندێک ناوچە دەگاتە 50 ملیم.

ئاراس جەبار، شارەزای كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “سبەی سێشەممە 24/3/2026 لە کاتەکانی دوانیوەڕۆوە شەپۆلی هەورەبروسکە، بارانی بەخوڕ و تەرزە ناوچەکانی سنووری گەرمیان، کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن”.

باسی لەوەشکرد “بۆ رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و بارانی باش و مامناوەندی پچڕپچڕ سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەڕینیش دەگرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەرەو لاوازی دەچێت، له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ 50 ملیم باران ده‌بارێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان