مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، زۆرینه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ى مانگى حه‌وت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى زۆرى ئه‌ى تى ئێمه‌كان كێشه‌یان هه‌یه و فه‌رمانبه‌ران ناتوانن مووچه وه‌ربگرن.
زهكریا عه‌بدوڵڵا، فه‌رمانبه‌ر له هه‌ڵه‌بجه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له دوێنێوه ئه‌ى تى ئێمى ئه‌هلى عیراقى كێشه‌ى بۆ دروستبووه و فه‌رمانبه‌ران ناتوانن مووچه وه‌ربگرن به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئامێره‌كه هیچ كارتێك قه‌بوڵ ناكات”.
وتیشى “له سنورى هه‌ڵه‌بجه‌وه فه‌رمانبه‌ران هاتوون بۆ ئه‌و ئه‌ى تى ئێمه، 40 رۆژه مووچه نه‌دراوه، به‌ڵام ناتوانن وه‌ریبگرن و بانكه‌كه‌ش كه‌مته‌رخه‌مه‌و نه‌هاتووه به‌م ده‌م كێشه‌كه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌ى تى ئێمى ئاڕتى بانكیش به هه‌مان شێوه ئه‌ویش كێشه‌ى هه‌یه و فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و بانكه ناتوانن مووچه وه‌ربگرن”.
ئارى سه‌لام، فه‌رمانبه‌ر له هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شێك له ئه‌ى تى ئێمه‌كان له هه‌ولێر كێشه‌یان هه‌یه و فه‌رمانبه‌ران ناتوانن مووچه وه‌ربگرن و هه‌موو مانگێك ئه‌و كێشه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه”.
ع