دەروازەیەکی هەرێم لەگەڵ تورکیا دادەخرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ئاشکرایکرد کە ئاگاداری گەشتیاران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کە سبەی هەینی، هاتوچۆ لە دەروازەکەیان رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت رایگەیاند “داخستنەکە لەسەر داواکاریی تورکیا بووە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی دیوی تورکیا لە سنووری دەروازەی دەرەجیک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ گرفتێک لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە نییە و هەموو کارەکان ئاسایین، بەڵام بەهۆی چاکسازییەکانی دیوی تورکیاوە ناچارن هاتوچۆ رابگرن”.

ئەوەشی خستەڕوو “”بەهۆی ئەوەی رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی فەرمییە لە تورکیا، گەشتکردن و هاتوچۆی ئاسایی لە رۆژی دووشەممە دەستپێدەکاتەوە و داوا لە گەشتیاران دەکەن تاوەکو کرانەوەی دەروازەکە کاتی گەشتەکانیان دوابخەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان