مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشەکانی 48کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد 13 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە، هیچ زيانێکی گيانى لە دەرئەنجامی هێرشەکان نەبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند “رۆژی هەینی 2026/4/3، یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر 3:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ و (حەوت)هێرشی درۆنی لەنێوان کاتژمێر 6:00 بۆ 7:00ی ئێوارە کراوەتە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە (دوو) درۆن کاتژمێر 2:58 و 3:23 خولەکی بەیانی رۆژی شەممە هێرشکرایە سەر فەرماندەیی هێزەکانی (70) و بە (دوو) درۆن کاتژمێر 7:15 و 7:20 خولەکی ئێوارە هێرشکرایە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران و بە(یەک) درۆن کاتژمێر 8:39 خولەکی شەو گوندی شێخ وەیساوای نزیک شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج”.
ب ح