مه‌ودا میدیا-
لیۆن پانێتا، وه‌زیرى پێشووى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا “پینتاگۆ” رایگه‌یاند “په‌ره‌سه‌ندنی ململانێیه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران به خێرایی له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و پێشبینیده‌كرێت قه‌یرانه‌كه ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بخایه‌نێت به‌هۆی نه‌بونی ستراتیژێكی روون بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئه‌مه بارگرانییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سه‌ركرده‌كانی ئێران به روونی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه یاساكانی یارییه‌كه له‌گه‌ڵ واشنتن گۆڕاون، بۆیه ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆداگرتن نه‌بێت و ته‌نها پشت به بژارده‌ی سه‌ربازیی ببه‌سترێت، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كان بۆ سه‌قامگیریی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مه‌ریكا وێرانكه‌ر ده‌بن”.
وتیشى “پێكدادان و جه‌نگی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئێران له‌وانه‌یه بۆ شه‌ش مانگی تر به‌رده‌وام بێت و ناوچه‌كه به‌ره‌و سیناریۆیه‌كی تاریك و مه‌ترسیدار په‌لكێش بكات”.
ع