مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى دانه‌وێڵه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، ده‌ستمان كردووه به دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى شه‌شه‌مى هاوڵاتییان و ئارده‌كه‌ش باشه و پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه.
سه‌لام حاجى، به‌ڕێوه‌به‌رى دانه‌وێڵه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئاردى شه‌شه‌م دابه‌شكراوه و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شبكرێت”.
وتیشى “ئارده‌كه پێش دابه‌شكردنى به‌سه‌ر بریكاره‌كان، تاقیكراوه‌ته‌وه و نانى لێ ده‌رده‌چێت، داوا له هاوڵاتییانیش ده‌كه‌ین به‌كارى بهێنن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئارده‌كه له گه‌نمى وه‌رگیراو ناو سایلۆكانه كه له جووتیارانى ناوخۆ وه‌رگیراوه”.
ع