مهودا میدیا-
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمهریکا پابەند دەبێت بە مەرجەکانی رێککەوتنی کاتی کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا کراوە”.
بهپێى میدیاكانى ئێران، ئەو مەرجانە بریتین لە هەڵگرتنی گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمهریکاوە، هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر کەرتی نەوت، ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆككراوى تاران و راگرتنی هەڕەشە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکاندا.
ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنە کە لە ١٧ی حوزەیران گەیشتە ئەنجام، بە خێرایی داڕما، بەهۆی ناکۆکی لەسەر کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، ئەو رێڕەوی ئاوە تەسکەی کە بە نزیکەیی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوت و گازی سروشتی شل لە جیهاندا پێش جەنگ پێیدا تێدەپەڕی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 7ی تەمموزدا رێککەوتنەکەی بە پووچەڵ راگەیاند و دوای هەفتەیەک وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵپەساردنی رێککەوتنەکەی راگەیاند.
بەرپرسێکی باڵای ئێران رۆژی دووشەممە بە رۆیتەرزی راگەیاندووه “تاران ههڵوێستى خۆى دەگۆڕێت بۆ هێرشبەرانە بەهۆی وەستانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کە ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە ململانێکانی بەردەوامە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئهمهریكى بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا، پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان عومان و ئێرانی سەبارەت بە رێگەدان بە زیادکردنی کەشتیوانیی بازرگانیی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە بڵاوکردەوە.
رۆژنامەکە هەروەها پشتڕاستی کردووەتەوە کە ترەمپ لەگەڵ رێککەوتنێکدایە کە گەرووی هورمز بە تەواوی بکاتەوە.
ع