مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى مریشكى زیندو له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به ته‌واوى هه‌رزانبووه و یه‌ك كیلۆ بۆ 2 هه‌زار دینار دابه‌زیوه.
ره‌وا كه‌ریم، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان بۆ 2 هه‌زار دینار دابه‌زیووه، له دوكانه‌كانیش كیلۆى به 2250 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت”.
وتیشى “ههرزانبوونهكه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مریشكى زۆر بخرێته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌ى دابه‌زێت”.
پێشتریش سه‌رۆكى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان رایگه‌یاند “یه‌ك كیلۆ مریشك تا پێده‌گات 2400 دینار له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت و له خوار ئه‌و نرخه‌كه بیفرۆشین زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین”.
ع