قائیمقامییەتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا-

لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی (750 دیناری) شۆفێرانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە.

لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامییەتی هەڵەبجە رایگەیاند “دوای بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ زیادکردنی بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو (بە 750 دینار) بۆ هاوڵاتییان، هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی تر، بڕی بەنزینی تەرخانکراو بۆ پارێزگای هەڵەبجەش لە (36 هه‌زار لیتر)ەوە بۆ (72 هه‌زار لیتر) زیادکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوڵاتییان دەتوانن سبەینێ یەکشەممە سەردانی هەردو بەنزینخانەی (سان) و (سەرکۆ) بکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین، وەرگرتنی بەنزین بەبێ رەچاوکردنی سیستمی ژمارەی تاک و جووت دەبێت، بەمەرجێک وەرگرتنی بەنزین لەلایەن شۆفێرانەوە دووبارە نەبێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان