مەودا میدیا-
وتەبێژى حکومەتى عیراق ئاشکرایکرد سبەینێ عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو ئەمەریکا بەڕێدەکەوێت، سەردانەکەش گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە بۆ وڵات.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژى حکومەتى عیراق رایگەیاند “ئامانج لە سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتۆن بەرجەستەکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە دەرەکییە هاوسەنگەکانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و دامەزراوە ئابووری و داراییەکان کۆدەبێتەوە و چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی سندوقی گەشەپێدان و وزەی عیراقی-ئەمەریکی واژۆ دەکرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتۆن گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان، دۆسییەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی دۆلار، چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەردەوامبوونی هەوڵەکانی دژبە گەندەڵی”.
ب ح