مهودا میدیا-
هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایگەیاند “شانشینی ئوردن تووشی هێرشێکی مووشەکی بووە کە لە خاکی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەوان پشتڕاستیان کردەوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆی 20 مووشەکی بالیستیک کە بەرەو خاکی ئوردن هەڵدرابوون، 18 مووشەکی بالیستیکیان خستووهته خوارهوه”.
لە بەیاننامەیەکدا، وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ئاماژەی بەوەکردووە، دوو مووشەک لە ناوچە دوورهدهستهكان كهوتووهته خوارهوه و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
روونیشی کردەوە هێزە چەکدارەکان بەپێی رێکارە دامەزراوەکانی ئۆپەراسیۆن مامەڵەیان لەگەڵ هەڕەشەکەدا کردووە، دڵنیابوون لە پاراستنی ئاسمانی شانشینی و سەلامەتی هاوڵاتییانی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تیمە تایبەتمەندەکان دەستیان کردووە بە پاراستنی ئەو شوێنانەی کە پاشماوە و پارچەی کەوتنەخوارەوەی تێدایه و رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ناوچەکانی دەوروبەر.
ھێزە چەکدارەکان داوای لە ھاوڵاتییان کرد کە لە ھەر شتێک یان پارچەیەکی نەناسراو نزیک نەبنەوە، دەستیان لێ نەدهن، ھەروەھا لەگەڵ دۆزینەوەی ههر پارچهیهك دەستبەجێ راپۆرتی بدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ع