نزار ئامێدی: گەلەکەمان بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری عیراق لە دووەم کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی ئاشکرایکرد رێکخراوەکان و کۆڕبەندەکان رۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و کۆمەڵی مەدەنی لە وڵات.

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند “بەغدا بەردەوام هەوڵدەدات بە رووی ناوچەکە و جیهاندا بکرێتەوە و ئەزموونی دیموکراسیی عیراق پێویستی بە سازدانی ئە کۆڕبەندانەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پاڵپشتی بۆ حکومەتی عیراق لە بابەتی ئامادەکردن و پەسەمدکردنی بودجە و پرۆسەی چەکداماڵین و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دووپاتدەکەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “جەنگ ناوجەکەی گرتووەتەوە و کاریگەریی لەسەر عیراق دروستکردووە، بۆیە ئەرکی هەموو دامەزراوەکانە بارودۆخەکە لەبەرچاوبگرن و بەرژوەندیی ئابووریی و ئاسایش رەچاو بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان