پارەیەکی زۆر بۆ جووتیاران خەرج دەکرێت

مەودا میدیا-

بڕەیارە لەم هەفتەیەدا بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕە پارەیەکی زۆر شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج بکرێت و بڕیارەکەش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند “بە فەرمانی سەرۆک وەزیران لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوودا زیاتر لە 700 ملیار دینار بۆ شایستەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارەکە شایستەی دارایی جووتیارانە بۆ ساڵی 2026، هەروەها 200 ملیار دیناری تر بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو گەنمە تەرخانکراوە کە بۆ بەرهەمهێنانی ئارد بەکاردێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان