مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندیی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى و هه‌ولێر گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن، به نرخى فه‌رمیی بێت.
رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق رایگەیاند “پێدانی دۆلار بە نرخی فه‌رمیی کە ١٣٢ هەزار دینارە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی پەسەندکرا”.
باسى له‌وه‌شكرد “به‌هه‌مان شێوه‌ى شاره‌كانى تر عیراق، هاوڵاتییانى هه‌رێمیش ده‌توانن سوودمه‌ندبن له‌و نرخه و له كاتى گه‌شتكردن دۆلار به نرخى فه‌رمیی وه‌ربگرن”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا حكومه‌تى عیراق بۆ بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2027 به‌نیازه 100 دۆلار له 132 هه‌زاره‌وه بۆ 150 هه‌زار دینار به‌رزبكاته‌وه و له ئێستاشدا نرخى بازاڕ 164 هه‌زار دیناره بۆ 100 دۆلار.
ع