ئێران روونکردنەوە لەسەر هێرشەکانی دەدات

مەودا میدیا-

سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هەندێک بابەت لە دەرەوەی ئیرادەی هەرێمی کوردستان و ئێرانە، ئەویش بوونی هێزەکانی ئەمەریکایە.

فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند “ئامانجی هێرشەکانیان لە هەولێر بنکەکانی ئەمەریکا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان بووە، نەک هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەئامانجگرتنی سیستمی راداری ئەمەریکا لەبەرئەوە بووە کە ئاراستەی مووشەک و درۆنەکانی ئێرانیان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان ئاشکراکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێرشەکانی وڵاتەکەی تەنها بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژی ئێران بووە، نەک هەرێمی کوردستان، چونکە هەرێمی کوردستان کەسوکار و برای ئێمەن و کێشەمان لەگەڵیان نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان