ئەم مانگە دوو مووچە وەردەگرن

مەودا میدیا-
بەهۆی تەواونەبوون و دواكەوتنی مامەڵەكانیانەوە ژمارەیەك لە پێشمەرگە كەمئەندامەكانی سەنگەر دوو مووچەیان لای حكومەتە و ئەم مانگە پێكەوە وەریدەگرن.

نەسرەدین حەمەدئەمین، جێگری سكرتێری كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامەكانی سەنگەر رایگەیاند” نزیكەی 800 پێشمەرگەی كەمئەندامی سەنگەر بەهۆی دواكەوتنی مامەڵەكانیان، دوو مووچەیان لای حكومەت ماوە و سبەی لەگەڵ وەرگرتنی مووچەی مانگی شەشدا بەشێكیان زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن”.

وتیشی” لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بەشێك لەو خانەنشینانەی كە مووچەیان ماوە ناتوانن مووچە كۆنەكان وەربگرن، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەگەڵ مووچەی مانگی حەوتدا ئەوانیش شایستەكانیان وەردەگرن”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی بڵاوكردەوە و بەپێی لیستەكەش رۆژی چوارشەممە خانەنشینانی پێشمەرگە و كەمئەندامانی سەنگەر مووچە وەردەگرن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان