مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داواکاریی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو بۆ گەڕاندنەوەیان وەک گرێبەست ئاشکرایکرد بەمنزیکانە پرۆسەی لەجێگەدانان دەستپیدەکاتەوە.
عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بەمنزیکانە یان کەمتر لە مانگێک پرۆسەی دامەزراندن بەشێوەی لە جێگەدانان بە گرێبەست بۆ وانبێژانی لادراو دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هەواڵە دەبێتە جێگەی دڵخۆشی بۆ تەواوی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو و سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو، داوایان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کردووە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مامۆستایانە چڕ بکاتەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە (750) مامۆستای وانەبێژ کە ساڵانی پێشتر بەهۆکاریی جیاواز لە کارەکەیان دابڕاون، سێ ساڵە داوا دەکەن وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوپیشەکانیان بەشێوەی گرێبەست بیانگەڕێننەوە سەر کارەکانیان.
ب ح