هەفتەی داهاتوو مووچە تەمویل دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی هاتووە.

ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە “بەپێی بەدواداچوون و هەماهەنگییەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عیراق شایستە داراییەکان و مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێمی کوردستان تەمویل بکات”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای دەرچوونی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە ساڵی 2024، بەپێی رێککەوتنێک دەبێت حکومەتی هەرێم مانگانە وەک داهاتی نانەوتی 120 ملیار رادەستی بەغدا بکات لە بەرانبەردا حکومەتی عیراق شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەڵام ماوەی نۆ مانگە حکومەتی هەرێم بە بەهانەی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بڕی دیاریکراو لە پشکی فیدراڵی رادەست ناکات و لە بەرانبەردا بەغدا ئەو بڕە پارە لە مووچەی مووچەخۆران دەبڕێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان