مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەشێک لە خەڵک کارەبای بەردەوامیان پێنادرێت لەبەرئەوەی نەکراونەتە بازرگانی (بەناو پڕۆژەی رووناکی)، لە هێندێک شاریش بە پاساوی کەمبوونەوەی (غاز) بەم گەرمایە ناو بەناو کارەبا لەسەر هاوڵاتییان دەکوژێننەوە، بەڵام(هەزار و 300 مێگاوات) بە بەغدا دەفرۆشن.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند ” بەهۆی زۆربوونی بەرهەمهێنانی غازەوە دەتوانرێت کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان بە نرخی حکومی دابینبکرێت، بەڵسم ئەمەیان نەکرد و هاتن کارەبایان لەسەر خەڵک گران کرد”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ساڵانی پێشووش کە تەنها (10) کاتژمێر کارەبایان بۆ هاوڵاتییان دابین دەکرد، ئێستاش کە بەشی زۆری خەڵک کراوەتە کارەبای بەردەوام بە نرخی بازرگانی، فرۆشتنی کارەبا بە قەبارەی پێویستی پارێزگایەکی وەک سلێمانی کە (هەزار و 300مێگا واتە) بە بەغدا بەردەوامە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەموو ئەمانە یەک شت دەسەلمێنن ئەویش ئەوەیە کە ویستی ئەوان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نییە، بەڵکو بە بازرگانیکردن و کردنی کارەبایە بە سەرچاوەیەکی داهات”.
ب ح