هێگست: ئامانجی ترمپ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە

مەودا میدیا-

وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئاشکرایکرد دۆناڵد ترەمپ تاکە سەرۆکە دوای 47 ساڵ بەکرداری دەیەوێت ئێران رابگرێت بە جۆرێک کە نەتوانێت ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.

پیت هێگست، وەزیری جەنگی ئەمەریکا رایگەیاند “قسەی دڵ و زاری دۆناڵد ترەمپ یەک شتە و ئەوەی دەیڵێت جێبەجێی دەکات، زۆر لە ترەمپ دڵنیاییە کە ئەو جگە لە رێککەوتنێکی بێوێنە، بە هیچی تر رازی نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ەرهەمهێنانی وزە لە تەکساس و ڤەنزوێلا داهاتووی وزە دەداتە دەستی ئەمەریکا، ئەمەش باشە بۆ ئاساییشی وزە لە جیهاندا.، وڵاتانی تریش دەیانەوێت ئێران رێکبکەوێت و هورمز کراوە بێت بەبێ هیچ باجێک”.

ئەوەشی خستەڕوو “”ئەمەریکا سەرپەرشتیی گەمارۆکە دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە ئێران لەژێر فشاری زۆردایە، هەموو شتێک ئەوە نیشان دەدات کە واشنتۆن کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر بەندەرەکاندا هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان