شوانێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرایکرد گەنجێک لە سیدەکان کە پیشەی شوانی بووە، بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە و تائێستاش تەرمەکەیی و ئاژەڵەکانی کە 850 سەرن لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستایب بەسەرداگیراوە.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند “گەنجەکە ناوی (رێباز سلێمان هەرکی)یە و لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان خەریکی شوانی و بەخێوکردنی مەڕو ماڵات بووە، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دۆخی سنوورەکان ئاڵۆزبووە و هێزە چەکدارەکانی ئێران بەشێوەیەکی چڕ چاودێری سنوورەکان دەکەن و جیاوازیی لەنێوان هاوڵاتییانی مەدەنی و کەسانی چەکداردا ناکەن و لەم ماوەیەدا چەندین کۆڵبەر و هاوڵاتیی لە هەردوو دیوی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوون.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان