به‌شه‌ئاردى حه‌وته‌م دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ته‌واوبوونى به‌شه‌ئاردى شه‌شه‌مى ئه‌مساڵ، له‌ دوو رۆژى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى حه‌وته‌م ده‌كرێت.

سه‌لام حاجى، به‌ڕێوه‌به‌رى دروستكراوى دانه‌وێڵه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌ئاردى شه‌شه‌م كۆتایی هاتووه‌ و هاوڵاتییان سوودمه‌ندبوون له‌ وه‌رگرتنى ئارد له‌ هه‌موو ناوچه‌كان”.

وتیشى “ئاماده‌كاریمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى حه‌وته‌م بكه‌ین، له‌ دوو رۆژى داهاتوو ئارد ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان ده‌كه‌ین و ده‌ست به‌ دابه‌شكردن ده‌كرێت”.

به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى بارزگانیی عیراق، ساڵانه‌ هه‌شت به‌شه‌ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت، به‌و پێیه‌ تا كۆتایی ساڵ یه‌ك به‌شه‌ ئاردى تریش دابه‌شده‌كرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان