زانیاریی له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى سێ

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراقی راسپاردوە لە دوو رۆژدا موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

رۆژى رابردووتر، مه‌ودا میدیاى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا بریار له‌ باره‌ى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.

پێشتر ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاندبوو “120 ملیارى داهاتى نانه‌وتى له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ ره‌وانه‌ى به‌غداى بكه‌ین”.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسیش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ بنێرێت به‌ بێ ناردنى 120 ملیاره‌كه‌، پێده‌چێت 120 ملیاره‌كه‌ ببڕێت و 840 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان