مه‌ودا میدیا-
هه‌موو ساڵێك له وه‌رزى هاوین و گه‌رما، دانشتوانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه و ده‌وروبه‌رى به ده‌ست كه‌مى بێ ئاوى ده‌ناڵێین و به دوو هه‌فته جارێك ئاوى خواردنه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵده‌كرێت.
كارمه‌ند سه‌ركه‌وت، هاوڵاتیی چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌م هاوینه و له هاوینه‌كانى رابردووش ئه‌وه‌نده بێ ئاوى و خه‌فه‌تى نه‌بوونى بێ ئاویمان چه‌شتووه، ژیانمان لا ناخۆش بووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به دوو هه‌فته و زیاتریش ئاوى خواردنه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵناكرێت، به‌م گه‌رما، چه‌مچه‌ماڵ خۆى گه‌رم و خه‌ڵك پێویستیی زیاترى به ئاو هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ فێنككردنه‌وه”.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت “چه‌ند ساڵه چاوه‌ڕێى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌مساڵ نا ساڵێكى تر، خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه تاكه‌ى چاوه‌ڕێ بكه‌ن و به ته‌نكه‌ر ئاو بكڕن و شه‌و و رۆژ له چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌ى ئاوبن”.
ع