مه‌ودا میدیا-
چوار رۆژ به‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ خوێندنى ئۆنلاین تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆى مه‌ترسیی مووشه‌ك و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمیی خوێندنى ئۆنلاین ده‌ستى پێنه‌كردووه و مامۆستاكانیش نازانن چى بكه‌ن و چۆن وانه‌كان بكه‌نه ناو سیسته‌مه‌كه.
خوێندنى ئۆنلاین بۆ ته‌واوكردنى خوێندنى ئه‌مساڵبوو كه ته‌نها كه‌متر له مانگێكى ماوه بۆ كۆتایی هێنان به وه‌رزى خوێندنى ئه‌مساڵ 2025 بۆ 2026، به‌ڵام وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆكاریی مه‌ترسیی له‌سه‌ر گیانى خوێندكاران، بڕیاریدا خوێندنى ناو قوتابخانه‌كان راگبرێت و بكرێته ئۆنلاین.
په‌یام جه‌میل، كچه خوێندكارێكه‌و به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له پۆلى 11ى ئاماده‌ییم، دواى چوار له بڕیارى خوێندنى ئۆنلاین، تا ئێستا نازانم سیسته‌مه‌كه چۆن ده‌كرێته‌وه، چۆن ده‌توانم وانه‌كان ببینم، دواى پرس و راوێژ، بۆم ده‌ركه‌وت مامۆستاكانیش خۆیان نازانن و بگره هیچ وانه‌یه‌كیش داغڵى ناو سیسته‌مه‌كه نه‌كراوه”.
ئه‌و ده‌ڵێت “خوێندنى ئۆنلاین هیچ سودێكى نابێت و خوێندكار ناتوانێت به‌رده‌وامیی پێبدات، چونكه به‌شێك له‌وانه‌كان پێویستیان به شیكردنه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر مامۆستا نه‌یكات، خوێندكار چۆن ئه‌وه ده‌زانێت”.
كێشه‌ى نه‌كردنه‌وه و داغڵنه‌بوونى سیسته‌مه‌كه:
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “تائێستا زۆرینه‌ى خوێندكاران و مامۆستایانیش نه‌یانتوانیوه بچنه ناو سیستمه‌كه له‌لایه‌ك به‌هۆى ناشاره‌زایی، له لایه‌كیش به‌هۆى نه‌كردنه‌وه و خراپى كوالێتیی سیسته‌مه‌كه و خراپى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت و ئه‌و فشاره‌ى له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه هه‌یه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه، ته‌نها باسى له‌وه‌كردووه خوێندكاران ده‌توانن له ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆنى په‌روه‌رده بكه‌ن”.
خوێندنى ئۆنلاین بارگرانیی له‌سه‌ر كه‌سوكاریی خوێندكار دروستكردووه:
یه‌كێك له كێشه‌كانى تر خوێندنى ئۆنلاین، نه‌بوونى ئامێر واته مۆبایل و ئایپاد، ماڵ هه‌یه تا ئێستا كه‌سوكاریی خوێندكاره‌كه مۆبایل زیره‌ك و بگره ئینته‌رنێتیش به‌كارناهێنن، یان كه‌سوكارى خوێندكاره‌كه هیچ شاره‌زایه‌كییان له به‌كارهێنانى نییه، هه‌روه‌ها نه‌خوێنده‌واریی هه‌ندێ له دایك و باوكه‌كان كێشه‌یه‌كى تره.
له لایه‌كى تره‌وه بارگرانیی له‌سه‌ر كه‌سوكارى خوێندكار، ماڵ هه‌یه خاوه‌نى 3 خوێندكاره، باوكه‌كه‌ش له رووى مادییه‌وه گرفتى هه‌یه، تواناى ئه‌وه‌ی نییه سێ مۆبایل یان ئایپاد بۆ منداڵه‌كانى بكڕێت و هێڵى ئینته‌رنێتیان بۆ دابین بكات، چونكه پێویستیی به تێچوویه‌كى زۆر هه‌یه.
به‌سۆز ره‌حیم، دایكى خوێندكارێكى تره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “داغڵى ناو سیسته‌مه‌كه بووین، به‌ڵام نازانین چۆن به‌كاردێت و هیچ وانه‌یه‌كیش داغڵ نه‌كراوه، مامۆستاكانیش خۆیان نازانن چى بكه‌ن، كۆتایی به خوێندن بهێنرایه زۆر باشتر ده‌بوو، یان لانى كه‌م وه‌رزى یه‌كه‌م بۆ وه‌رزرى دووه‌م حسابكرایه”.
هه‌ورامان فه‌تاح، مامۆستاى بنه‌ڕه‌تیی به مه‌ودا میدیاى وت “تا ئێستا داغڵى ناو سیسته‌مه‌كه نه‌بووم، هه‌ر نازانم چۆن داغڵ بم، هیچ وانه‌یه‌كیشم ئاماده‌نه‌كردووه ،چونكه به‌ڕاستى سه‌ریان له مامۆستا و خوێندكار و كه‌سوكارى خوێندكاریش تێكدا، خوێندكار به نۆ مامۆستا ئاستى باش نه‌بوو، تێنه‌ده‌گه‌یشت، چۆن به ئۆنلاین ده‌توانێت بخوێنێن”.
گرفتێكى تر‌ى خوێندنى ئۆنلاین، خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یین كه دواى 11 ساڵ خوێندن، چاره‌نوسیان به ئه‌مساڵه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه رووبه‌ڕووى گرفتى گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چاره‌سه‌رێكى نه‌كات، به‌دور نازانرێت زۆرێك له خوێندكاران ئه‌مساڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ نه‌كه‌ن.
ع