بەرپرسانی یەکێتی دەستبەرداری پۆستەکانیان بوون

مەودا میدیا-

دوای کشانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، ئێستا بەکۆی گشتیی شەش وەزیر و جێگری سەرۆک وەزیران دەستبەرداری پۆستەکانیان بوون.

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمڕۆوە جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیرەکان، بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پشکی یەکێتی ناچنەوە سەرکارەکانیان.

بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە (قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریی، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و فەهمی بورهان، وەزیری هەرێم بۆ ناوچە کوردستانییەکان) دەستبەرداری پۆستەکانیان بوون.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان