مهودا میدیا-
كاندیدى ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیل و ركابهرى بنیامین ناتانیاهۆى سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل وتى، روخانی ئێران بڕیارێكی دروست نییه، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و موشەكەكانی و بریكارەكانی بڕیارە دروستەكەیە، دەزانم چۆن دەیكەم
گادی ئایزنكۆت، كاندیدی سەرەكی ئۆپۆزسیۆن ئیسرائیل و ركابەری سەرسەختی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، به كەناڵی “i24NEWS” ئیسرائیلی رایگەیاند “روخاندنی رژێمى ئێران، زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر رژیمی ئێران بکەوێت، سوودێکی گەورەی دەبێت بۆ مرۆڤایەتیی و بۆ ناوچەکە و بۆ ئیسرائیل”.
وتیشى “بەڵام روخاندنی رژێمێک وەك ئامانجی شەڕ هەنگاوێکی دروست نییە”.
ئهوهشى خستهڕوو “من باس لە شتێکی تر دەکەم، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرنامە موشەکییەکەی و بریکارەکانی، ئەوە کارێکی دروستەو دەبێت بكرێت و دەزانم چۆن بیكەم، ناتانیاهۆ ئەمە دەزانێت زۆر ستایشی کردم، لە راستیدا تۆماری ئەو قسانەی هەیە، کاتێک كارەكانم وەك سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل كۆتایی پێهێنا، ئەو دەزانێت من بناغەیم داناوە”.
ع