دارا سێکانیانی: ره‌نگه‌ ئه‌مساڵ یاساى بودجه‌ نه‌بێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند، ره‌نگه‌ ئه‌مساڵ یاساى بودجه‌ نه‌بێت، ده‌شڵێت، کاریگەریی لەسەر مووچە نابێت و بە شێوازی یەک لەسەر 12 بەردەوام دەبێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ لیژنه‌ى یاسایی به‌ مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند “بە دڵنیاییەوە بودجەی ئەمساڵ دوادەکەوێت، لەکاتێکدا بنەڕەت ئەوەیە کە عیراق لە ساڵی 2026 یاسای بودجەی هەبێت”.

وتیشى ” لە عیراقدا هەموو شتێک رێی تێدەچێت و ئەگەری نەبوونی یاسای بودجە لەمساڵدا هەیە، چونکە ئێستا بەرەو مانگی شەش دەڕۆین و یاسای بودجە زۆر درەنگ کەوتووە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نەبوونی بودجە کێشە بۆ مووچە دروست ناکات و مووچە بە شێوازی یەک لەسەر 12 بەردەوام دەبێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان