مەودا میدیا-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشکرایکرد گه‌رووی هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی ئەواندایه و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاران مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی بكات.
ئیسماعیل بەقائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند “پێویستە وڵاتانی كه‌نداو به‌رپرسیارێتی تەواوی ئەو زیانانە لە ئەستۆ بگرن كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه به‌ر ئێران كه‌وتووە، چونکە وڵاتەکانی ئەوان کراوەتە پێگەیەک بۆ هێرشی دوژمنان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ پاساوێک بۆ هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی ئه‌و وڵاتانه و ده‌نگدانیان له ئاژانسی ئه‌تۆم نییه و ده‌بێت بە قوورسی باجه‌كه‌ی بده‌ن، بەبێ دوو دڵی ئێران بێده‌نگ نابێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات”.
ب ح