مەودا میدیا-
كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، كە لقێكی وەزارەتی نەوتی عیراقە، رێوشوێنی پێشوەختەی گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەركردنی یەدەگی ستراتیژیی وەرگیراوەكانی نەوت و غاز و بڕی بەرهەمهێنانی بەنزینی رۆژانەی گەیاندووەتە 40 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
حسێن تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە میدیاكانی عیراقی راگەیاند” بەپێی رێنماییەكانی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، و وەك ئامادەكارییەك بۆ زیادبوونی خواستی هاوڵاتییان، بڕی بەرهەمهێنانی بەنزینیان بۆ 40ملیۆن لیر بەرزكردووەتەوە.
وتیشی” هەردوو بەنزینی كوالێتی بەرز و ئاسایی كە بەردەستە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێت و بڕەكەشی بەشی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆیی دەكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد ” لە پشووی جەژنی قورباندا بەهۆی گەشت و جووڵەی خێزانییەوە خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكە بڕی زیادەی دابینكردووە بۆ دابینكردنی زیادبوونی پێویستییەكان”.
باسی لەوەشكرد” كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رۆژانە نزیكەی 33 ملیۆن لیتر بەنزین پێشكەش دەكات بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، بەڵام” لە ماوەی سێ رۆژدا زیاد كراوە بۆ 40 ملیۆن لیتری رۆژانە بەمەبەستی دابینكردنی خواست و زیادبوونی خواست و دڵنیابوون لە دابینكردنی سووتەمەنی بە ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بەبێ هیچ گرفتێك”.
ئ پ